هه‌رجاره‌و په‌ندێک


me

ئیتر..


لوگوی دوستان


به‌هێز کراوه‌ی

>> kurblogger


<%تێکڕای بابه‌ته‌کان%>

2011/12/19



     EveryWhereChat Free Flash Chatrooms
     

     

نووسینی: hakm abo ڕێکه‌وتی 04:58 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
---------------------------------------------------------------------------
2011/12/3

 

 www.parezar.tkمالبه ري  پارێزه‌ ر  www.parezar.tk


******  مالبه ري  پارێزه‌ ر ******

               

تايبه ته به گەنجان و لاواني  زانكوي جيهان  به شي ياسا  www.parezar.tk  تايبه ته به گەنجان و لاواني  زانكوي جيهان  به شي ياسا  

 

 

 

 

*** پێڕست ***

 

 

ده‌ستوور

دارا ئه‌حمه‌د

ئایدیای قانون

دینیس لوید

رێکه‌وتننامه‌ی له‌ناوبردنی

کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه..

ده‌ستوورم واهی خوێنده‌وه‌!

هاوڕێ باخه‌وان

ده‌قه‌کانی کۆنگره‌ی سیڤه‌ر و

مه‌سعود عه‌بدولخالق

پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم...

نه‌جمه‌دین فارس

 

*********************************************  مافی مرۆڤ  ********************************************

*** پێڕست ***

 

 

 

که‌وتنه‌به‌ر گێژه‌لول

چاودێر

نووسینی: hakm abo ڕێکه‌وتی 02:37 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
---------------------------------------------------------------------------
2010/10/12
دراماي ezel بة زماني كوردي بابه تي كشتي و هه مه ره نك له EZEL

 

نووسینی: hakm abo ڕێکه‌وتی 03:44 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
---------------------------------------------------------------------------
2010/4/15
دراماي ezel بة زماني كوردي بابه تي كشتي و هه مه ره نك له EZEL

بـــه خــيــربــيــن بــو مــالــبـــه ري    

E Z E L

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئايه ده زاني  جون كه سايه تى يه كى سه رنج راكيش ده بيت.

هةموو كةس هةول دةدات كةسايةتيةكى سةرنج راكيشى هةبيت ئةمة يةكيكة لةو سيمايانةى كة سروشت لة سةر مروفى سةباندوة,وه ئةمانةى خوارةوة كرنكترين بناغةى كةسايةتى بةسةند كراون :.
1-زور نةنالاندن:هةمووكةسيك لةم زيانة زمارةيةك كيروكرفتى هةية بةلام نابيت هةردةم باسى ئةوكيروكرفتانة بكات لةكاتى كفتوكوكردن لةكةل كةسانى تر,جونكة ئةو ناجار دةبيت هاوبةشى خةمةكانت بيت.
2-تيكةيشتنى كةسانى تر:ئةمةش بريتية له هةولدان بو تيكةيشتنى مروف لة هةموو بوارةكان و بيشكةشكردنى قسةيان ,ئاموزكاريش بيويستة لة هةموو كاتة خوشى و ناخوشيةكاندا هةروةها بو كةورة و بجوكةكانيش
3-هونةرى كويكرتن:ئةم هونةرة خةلك بو خوت رادةكيشى كوى بكرة لةخةلك تا قسةكانيان تةواو دةكةن دواى راى خوت بيشكةش بكة.
4- خو كةورة نةكردن:ئةمةش كاتيك مروف هةست دةكات كةلةوانةى دةوروبةرى بةرزترة,ئةم هةستة دةنوينى لةقسةكانى و رةفتارةكانيدا,وة هةردةم مروفى رةفتار ئاساى و روح سوك دةتوانى ئاشناى زورترين هاورى بكات
5-دةرخستنى سةرسورمان لةكاتى كونجاو:ئةمةش كاتيك هةستت كرد كة مروفيك بةراستى شايةنى دةست خوشى كردنة ئةوا بة ووشةيةكى دلسوز باداشتى بكة.
6-كةشبينى:هةردةم كةشبينى بو زيان نيشان بدة,بةلام با لةرادةى خوى دةرنةجيت و,بكاتة رادةى خةيالاوى بوون
7-تيبينييةكانى خةلك قبول بكةن
8-هةردةم بةدل سافى بير بكةرةوةو رةفتار بكة:ئةمةش بريتية لة هيزيكى خةلك و بة باشى ئةنجامى بدة.
9-راستكويى:با هةردةم قسةكانت لة دلتةوة دةربجن
10-باهةردةم زةردة خةنةيةكى سووك لةسةر ليوةكانتةوة وينةى كيشرا بيت

 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و چه‌ند موعجیزه‌یه‌ک ؟

 پاش سوپاس و ستایش بۆ خوای باڵا ده‌ست ... هه‌رچه‌نده‌ هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت ( أصحاب الکهف) بۆماوه‌ی (309) ساڵی مانگی (قه‌مه‌ری) خه‌وتون ، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ک به‌نده‌ ڕاسته‌قینه‌کانی خۆت ده‌پارێزێت که‌ له‌سوره‌تی (الکهف)دا باسیان ده‌کات ، ، ئه‌م شێوازانه‌ش به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ زانستی نوێی سه‌رده‌مدا یه‌کده‌گرنه‌وه‌ ، به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌ له‌خواره‌وه‌ هه‌ندێکیان ڕوونده‌که‌ینه‌وه‌:
* * خوای په‌روه‌ردگار باسیئه‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌کاتی خوتندا چاویان کراوه‌ بووه‌ هه‌روه‌کو که‌سی نه‌خه‌وتوو .. واته‌ چاویان داخراو نه‌بووه‌ له‌کاتی خه‌وتندا ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر چاوبه‌ به‌رده‌وامی داخراو بێت ئه‌بێته‌ هۆی کۆبونه‌وه‌ی ده‌ماری چاو به‌هۆی به‌رنه‌که‌وتنی ڕووناکیه‌وه‌ که‌ ناهێڵێت چاو هه‌ستێت به‌ئیشه‌که‌ی خۆی ، له‌ڕووی کار ئه‌ندامزانییه‌وه‌ زانراوه‌ هه‌ر ئه‌ندامێکی له‌شی مرۆڤ توشی کۆبونه‌وه‌و مردنی ته‌دریجی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆی نه‌گونجێت هه‌ڵسێت به‌کاری خۆی (
Disuse Atrophy) به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ به‌ندکراون بۆماوه‌یه‌کی دوورو درێژ له‌شوێنی تاریکدا و سه‌ره‌نجام توشبوون به‌ کوێری..
* * خوای گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌دا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ تیشکی خۆر له‌کاتی هه‌ڵهاتن و ئاوابووندا ڕاسته‌وخۆ له‌جه‌سته‌ی نه‌ده‌دان ، به‌ڵکو ناراسته‌وخۆ به‌هۆی کڵاوڕۆژنه‌ (فجوه‌) یه‌که‌وه‌ تیشکی خۆریان پێده‌گه‌یشت.. بابزانین سودی ئه‌مه‌ چییه‌؟ مرۆڤی نوستوو په‌ستانی خوێنی داده‌به‌زێت و چالاکی کۆئه‌ندامی سوڕان ولێدانی دڵی داده‌به‌زێت .. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ تیشکی خۆر به‌ر مرۆڤ بکه‌وێت ده‌بێته‌ هۆی فراوانبوونی لوله‌ خوێنه‌کانی و بڕێکی زۆر له‌خوێن تێیاندا کۆده‌بێته‌وه‌و به‌مه‌ش په‌ستانی خوێن زۆر داده‌به‌زێت و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌مێک خوێن بگات به‌ئه‌ندامه‌ زیندووه‌کانی وه‌ک (ده‌ماخ ، دڵ ، گورچیله‌ ، جگه‌ر) ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی مردن ئه‌گه‌ر به‌خێرای ئه‌م باره‌ ئاسایی نه‌بێته‌وه‌ .. هه‌روه‌ها به‌رکه‌وتنێکی ڕاسته‌وخۆی تیشکی خۆر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته‌ هۆی سوتانی پله‌ یه‌ک و پله‌ دووی پێست و له‌هه‌ندێک کاتدا ده‌بێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌ی پێست ... به‌ڵام به‌رکه‌وتنی ناراسته‌وخۆی تیشکی خۆر سودی زۆره‌ بۆنمونه‌ ڵ به‌هێز بوونی ئێسک و شانه‌کان به‌هۆی دروستبوونی ڤیتامین (
D) له‌ڕێگه‌ی پێسته‌وه‌ ، له‌کاتێکدا بێبه‌شبوون له‌ ناراسته‌وخۆ به‌رکه‌وتنی تیشکی خۆر ده‌بێته‌ هۆی وه‌رینی موو نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌..
* * زانستی پزیشکی گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕاسییه‌ی که‌ نوستن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ش په‌ستان بخاته‌ سه‌ر ئه‌و شانانه‌ی که‌ به‌جێگه‌و شوێنی نوستنه‌وه‌ نوساون ، به‌تایبه‌تی خانه‌و شانه‌و لوله‌کانی خوێن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی خوێن به‌ناو لوله‌کانی خوێندا ، بۆیه‌ مادده‌کانی زینده‌ چالاکییه‌ جۆراوجۆره‌کان (
Metabolism) تێداکۆده‌بێته‌وه‌، ئه‌مانه‌ش زیندۆێتی شانه‌کان و به‌رگرییان که‌مده‌که‌نه‌وه‌ به‌مه‌ش ده‌بنه‌ نێچیرێک بۆهێرشی میکرۆبه‌کان (که‌هه‌میشه‌ له‌سه‌ر پێست و ده‌وروبه‌ریدا هه‌ن) ، ئه‌م هێرشانه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌ند برینێک که‌چاره‌سه‌ریان گرانه‌ و به‌خێرای بڵاوده‌بنه‌وه‌ به‌هه‌موو له‌شدا ، ئه‌مه‌ش به‌ برینی سه‌ر جێگا (Bed Sore) ناوده‌برێت که‌یه‌کێکه‌ له‌گرنگترین هۆکاره‌کانی مردن نه‌خۆش و ئه‌و که‌سانه‌ی بۆماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خه‌ون .. بۆیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی تۆشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان توشی شکان ده‌بن له‌بڕبڕه‌ی پشت یان حه‌وز یان ئێسکی ڕاندا یان توشی شه‌له‌ل ده‌بن (واته‌ ئه‌و بارانه‌ی که‌ پێویسته‌ نه‌خۆش بۆماوه‌یه‌کی زۆر له‌جێگادا بمێنێته‌وه‌ ، پێویست نه‌خۆشه‌که‌ جارجار ئه‌م دیو ئه‌و دیو بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و برینانه‌ دروستنه‌بن و لوله‌ خوێنه‌کانی په‌له‌کانی خواره‌وه‌ دانه‌خرێن ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ ڕویدا چاره‌سه‌ری گرانه‌و به‌ئازاره‌و کاتی زۆری ده‌یه‌وێت ، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( ونقلبهم ذات الیمن و ذات الشمال) الکهف :18 واته‌ ئه‌م دیو و ئه‌و دیومان پێده‌کرێن به‌لای ڕاست و چه‌پدا ... لێره‌دا خوایگه‌وره‌ شێوازی ئه‌م دیو و ئه‌و دیوکردنانه‌شیان باسده‌کات که‌به‌لای ڕاستو چه‌پدا بووه‌ ، واته‌ له‌سه‌رده‌م وله‌سه‌ر پشت نه‌بووه‌... چونکه‌ خه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌م (له‌سه‌ر سک) به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌بێته‌ هۆی گرژبوونی ناوپه‌نچک به‌هۆی په‌ستانی ڕیخۆڵه‌کانه‌وه‌ له‌سه‌ری ، به‌مه‌ش هه‌ناسه‌دان و جوڵه‌ی سییه‌کان که‌مده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها نوستنی له‌سه‌ر پشت بۆماوه‌یه‌کی زۆر ، مرۆڤ توشی (بهر النوم) ده‌کات که‌ بریتیه‌ له‌وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان به‌هۆی داخرانی بۆرییه‌کانی هه‌واوه

 ‌ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جوانترین  پێناسه‌ بۆ وشه‌كان

گه‌وره‌ترین وشه‌ خودایه‌
قوڕسترین وشه‌: ته‌واویی و بێ خه‌وشییه‌
قوڵترین وشه‌: ده‌روونه‌
درێژترین وشه‌: نه‌مرییه‌
به‌هێزترین وشه‌: راستییه‌
فراوانترین وشه‌: راستگۆییه‌
نیانترین وشه‌: خۆشه‌ویستییه‌
شكۆدارترین وشه‌: هیوایه‌
خێراترین وشه‌: كاته‌
باشنرین وشه‌: یه‌كسانییه‌
[b][size=medium]
نه‌رمترین وشه‌: سۆزه‌
چاكترین وشه‌: وه‌فایه‌
سه‌خترین وشه‌: دڵڕه‌قییه‌
به‌رده‌وامترین وشه‌: یادگارییه‌
به‌نرخترین وشه‌: دایكه‌
دڵخۆشكه‌رترین وشه‌: سه‌ركه‌وتنه‌
نزیكترین وشه‌: ئێستایه‌
ناشرینترین وشه‌: هه‌ڵه‌یه‌
جوانترین وشه‌: گه‌ڕانه‌وه‌یه‌
شیرینترین وشه‌: ئاشتییه‌
دواهه‌مین وشه‌: مردنه‌
نایابترین وشه‌: لێبوردنه‌
گه‌رمترین وشه‌: ته‌سه‌ و حه‌زه‌
به‌هێزترین سزا: ویژدانه‌
پاكترین خۆشه‌ویستی: خۆشه‌ویستی خودایه‌
چالاكترین زمان: فرمێسكه‌
جوانترین شت له‌ منداڵ: پاكییه‌
جوانترین شت له‌ شه‌ودا: بێده‌نگی و ئارامییه‌
به‌رده‌وامترین خۆشه‌ویستی: خۆشه‌ویستی دایكه

 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

 

چه‌ند ڕسته‌یه كي  به‌سوود

پڕواتاترین وشه (ئێمه)یه‌، به‌کاری بێنه‌.
قووڵترین وشه‌ (خۆشه‌ویستی)یه، ‌گرنگی پێ بده‌.
بێسۆزترین وشه‌ (ڕق)ه، ‌مه‌یهێڵه‌.
سه‌رکه‌شترین وشه‌ (هه‌وه‌س)ه، ‌به‌گه‌مه‌ی مه‌گره.
خۆویستترین وشه‌ (من)ه، ‌لێی به‌دوور به‌.
که‌مماوه‌ترین وشه‌ (تووڕه‌یی)یه، ‌بیشاره‌وه‌.
گرفتترین وشه‌ (ترس)ه، ‌ڕووبه‌ڕووی بوه‌سته‌وه.
پڕجووڵه‌ترین وشه‌ (ئیش)ه، ‌لێی مه‌وه‌سته‌.
پووچترین وشه‌ (چاوچنۆکی)یه، ‌له‌ناوی به‌ره.‌
دروستکه‌رترین وشه (خۆڕاگری)یه، ‌بۆ هه‌بوونی بپاڕێوه‌.
ڕووناکترین وشه (ئومێد)ه، ‌پێی ئومێده‌وار به‌.
لاوازترین وشه‌ (خه‌م)ه، ‌مه‌یخۆ.
به‌تواناترین وشه‌ (زانست)ه، ‌فێری ببه‌.
به‌هێزترین وشه‌ (پشتیوان)ه، ‌با هه‌تبێت.
ژه‌هراویترین وشه‌ (له‌خۆباییبوون)ه، ‌بیشکێنه‌.
سستترین وشه‌ (شانس)ه، به‌هیوای ئه‌و مه‌به.
به‌ناوبانگترین وشه‌ (ناوبانگ)ه، ‌شوێنی مه‌که‌وه‌.
ناسکترین وشه‌ (زه‌رده‌خه‌نه‌)یه، ‌بیپارێزه‌.
خه‌ماویترین وشه (حه‌سوودی)یه، ‌لێی دوور به‌.
پێویستترین وشه (گونجان)ه، ‌دروستی بکه‌.
ساغترین وشه‌ (سه‌لامه‌تی)یه، ‌نرخی بزانه‌‌.
سه‌ره‌کیترین وشه‌ (دڵنیایی)یه، ‌بیکه‌ره ‌پاڵپشتت.
بێهه‌ست ترین وشه (گوێپێنه‌دان)ه، وریای به‌.
دۆستانه‌ترین وشه‌ (هاوڕێیه‌تی)یه، ‌خراپ سوودی لێ نه‌بینی.
جوانترین وشه‌ (ڕاستی)ه، ‌سه‌رڕاست به‌ له‌گه‌ڵی.
ناشیرینترین وشه‌ (دووڕوویی)یه، ‌یه‌کڕه‌نگ به‌.
وێرانکه‌رترین وشه‌ (سووکایه‌تی)یه، ‌بۆ که‌س پێت خۆش نه‌بێت.
زۆرماوه‌ترین وشه‌ (ڕێز)ه، نرخی بۆ دانێ.
نه‌رمترین وشه‌ (ئارامی)یه، ‌پێی بگه‌.
ژیرانه‌ترین وشه‌ (إحتیاط)ه‌، زۆر وریا به‌.
پڕکۆسپترین وشه‌ (سنوور)ه‌، نه‌‌هێڵی پێشت پێ بگرێ.
ناخۆشترین وشه‌ (مه‌حاڵ)ه‌، بوونی نییه‌.
شێواوترین وشه‌ (په‌شۆکان)ه، وریا به‌.
تاریکترین وشه‌ (نه‌زانین)ه‌، به ‌نووری زانست ڕووناکی که‌.
بکوژترین وشه (دوودڵی)یه‌، بیرتیژ به‌.
له‌سه‌رخۆترین وشه‌ (چاوه‌ڕوانی)یه‌، چاوه‌ڕێی به.
بێنرخ ترین وشه‌ (تۆڵه‌)یه‌، ببووره‌.
به‌نرخترین وشه‌ (لێبوردن)ه‌، هه‌وڵی خۆت بده‌.
ڕازاوه‌ترین وشه‌ (ڕووخۆشی)یه‌، نهێنی جوانیی تێدا شاراوه‌یه‌.
پاکترین وشه‌ (پاکی)یه، ‌زۆر ئاسانه‌‌.
فریاکه‌وتووترین وشه‌ (وه‌فاداری)یه‌، له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆت به‌.
ته‌نیاترین وشه (گۆشه‌گیری)یه‌، هه‌رده‌م ته‌نیا مه‌به‌.
بزوێنه‌رترین وشه‌ (مه‌به‌ست)ه‌، ژیان بێ مه‌به‌ست نابێ.
مه‌به‌ستترین وشه‌ (سه‌رکه‌وتن)ه‌، به‌ره‌وڕووی بچۆ.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 


چـۆن دڵێك به‌ده‌ست بهێنین؟

به‌راستی به‌ده‌ست هێنانی دڵی خه‌ڵكی بۆته‌ پێویستییه‌كی زۆر گرنگ به‌ تایبه‌ت له‌ زه‌مانێكدا كه‌ هاوكاری و یارمه‌تی كه‌مه‌. بۆیه‌ مامۆستایان، باوكان، دایكان، وه‌ ئه‌ی خاوه‌ن چاكسازییه‌كان بۆ گۆڕین و چاكسازی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌رونیان بكه‌ن و به‌ده‌ستی بیهێنن...تاكو زه‌حمه‌ته‌كانیان هه‌روا به‌ بێ هوده‌ نه‌ڕوات...

سوپاس و ستایش بۆ خوای هه‌موو جیهانیان و درودو سه‌ڵام له‌سه‌ر مامۆستامای، سه‌روه‌رمان حه‌زره‌تی محمد صلی الله علیه‌ و سلم...
به‌راستی به‌ده‌ست هێنانی دڵی خه‌ڵكی بۆته‌ پێویستییه‌كی زۆر گرنگ به‌ تایبه‌ت له‌ زه‌مانێكدا كه‌ هاوكاری و یارمه‌تی كه‌مه‌. بۆیه‌ مامۆستایان، باوكان، دایكان، وه‌ ئه‌ی خاوه‌ن چاكسازییه‌كان بۆ گۆڕین و چاكسازی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌رونیان بكه‌ن و به‌ده‌ستی بیهێنن...تاكو زه‌حمه‌ته‌كانیان هه‌روا به‌ بێ هوده‌ نه‌ڕوات.
ئه‌ی چۆن دڵێك به‌ده‌ست دێت؟؟؟
ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌ و به‌كاری بهێنه‌...بێ گومان كاریگه‌رییه‌كه‌ی ته‌واو به‌ده‌ست دێنی...
1- په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ چاك بكه‌، تا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باش بێت...
2- خۆت بخه‌ره‌ جێ كه‌سانی تر، گوێ ی له‌ قسه‌كانیان بگره‌ و جۆرێك له‌گه‌ڵیان هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ كه‌ ده‌ته‌وێ خه‌ڵكی له‌گه‌ڵت هه‌ڵس و كه‌وت بكات...
3- له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌، له

دانیشتن، گوێ گرتن بۆ قسه‌كانیان، گرنگیان پێ ی بده‌...
4- له‌گه‌ڵ خه‌ڵی روخۆش به‌...روخۆش به‌...روخۆش به‌.
5- له‌ وته‌ی نه‌شیاو و بێ مانای له‌ كاروبارۆی دونیادا دووربه‌، وه‌ تا ئه‌توانی ئه‌مر به‌چاكه‌و رێ ی له‌ خراپه‌ به‌رێگاییه‌كی جوان و دڵسۆزانه‌ به‌ ئه‌نجام به‌گه‌یه‌نه‌.
6- گوێ ی له‌ قسه‌ی خه‌ڵكی بگره‌، مۆڵه‌تیان بده‌رێ‌ كه‌ هه‌ڵویستی خۆیان ده‌ڕبڕن...
7- له‌باره‌ شتێكه‌وه‌ بدوێ كه‌ گرنگ بێت بۆیان و ده‌روازه‌ییه‌ك بێت بۆ كرانه‌وه‌ی دڵیان...
8- له‌ ریا دووربه‌و، له‌ ئیشی باشه‌و چاكه‌دا به‌شداری بكه‌...
9- له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان له‌ وه‌رگرتنی بیركگردنه‌وه‌و فیكرییه‌ت نوێ پرسیار بكه‌ و له‌ هه‌ندێ شان هانیان بده‌...
10- گرنگی به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بده‌ وه‌ له‌به‌ر خاتری هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی وه‌ك جل، به‌ژن و باڵای، سه‌عات، وه‌ هه‌ندێ شتی تر، گرنگی پێ بده‌ و هانی بده‌...به‌ گرنگییه‌كی تایبه‌تییه‌وه‌و له‌ به‌ر له‌به‌ركردنی جلی تازه‌ و ....پێ ی بڵێ ماشاالله ده‌ڵێ ی ئه‌مرۆ رۆژی ژنهێنانه‌ و...هتد
11- له‌سه‌ر خۆیت له‌ كاتی ناراحه‌تی و دڵته‌نگی له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر خۆت رابگره‌ و بیپارێزه‌...
12- له‌سه‌ره‌تا بینینی به‌رامبه‌رت له‌و وشه‌ی (باشه‌) سوود وه‌رگره‌ وه‌ له‌ كاتی قسه‌ كردن ده‌مو چاوت نورانی بێت....له‌ وشه‌ی ره‌ق و خراپ و نه‌شیاو خۆت بپارێزه‌ و ئاگاداربه‌...هه‌رچه‌ند وشه‌كانت وه‌ك نه‌سیم بێت.
13- وته‌كانت به‌ نوكته‌و و هه‌واڵی نویچ و باش رێك بكه‌و له‌ كاتی وتندا زۆر به‌ په‌له‌ مه‌به‌ و وه‌ له‌ (حه‌ق) شتی تر مه‌ڵێ...

14- هه‌موو كات سه‌لام بكه‌و وه‌ وه‌ڵامی سه‌ڵام له‌ بیرمه‌كه‌...وه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ڵام كلیلی هه‌ر دڵێكه‌....
15- راست و ره‌وان و ساده‌یت، پێچه‌وانه‌ی توندی له‌ گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له‌ بیر مه‌كه‌...
16- له‌ رووی پاك و خاوینێ ، بونت پاك و خاوێن و سه‌ره‌نجڕاكێش بێت...له‌ پاك و خاوێنی ده‌م و ددانت كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌...چونكه‌ هه‌ڵس و كه‌وتیان زیاتر له‌گه‌ڵت ده‌بێت...
17- له‌كاتی سه‌ردانی كردنت و چوون بۆلای دۆستان و هاوڕێ یانت له‌ كاتی سه‌ڵام كردن، ده‌ستیان به‌گه‌رمی بوه‌شه‌وه‌ و له‌ پێش ئه‌و ده‌ستت به‌رمه‌ده‌...ئه‌گه‌ر له‌ ته‌نیشتت جوڵا و به‌ گونجاوی ده‌زانی ده‌ستی بگره‌ له‌ كاتی رێ رۆشتن، وه‌ له‌ باوه‌شی بگره‌ و بینه‌ به‌ سنگته‌وه‌، ده‌ست بخه‌ره‌ سه‌ر شانی چونكه‌ هه‌مان په‌یوه‌ندی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ریان.

 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ووته به نرخه كاني  لوقمانی حکیم

لوقمانی حكیم چه‌ند ئاموژگارییه‌كی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات,كه‌ به‌ راستی بۆ ژیانی ئه‌مڕۆی ئیمه‌ زۆر پێویسته‌ وه‌ ده‌رسێكی گه‌وره‌ی تیدایه‌.ئه‌مه‌ش ئاموژگارییه‌كانیه‌تی:
كوڕم هیچكه‌س و هیج شت مه‌كه‌ به‌ شه‌ریكی خوا!
له‌گه‌ل دایك وباوكت باشترین هه‌لس وكه‌وتت هه‌بیت!
بزانه‌ كه‌ هیج شتیك له‌ خوا شاردراوه‌ نیه‌

نویژ به‌و شیوه‌یه‌,كه‌ شایه‌نیه‌تی‌!
ئاموژگاری خه‌لكی له‌ بیر مه‌كه‌!
له‌ به‌رامبه‌ر ناخوشیه‌كان خوڕاگر به‌!
له‌ خه‌لكی ڕوو وه‌رمه‌گیره‌ وه‌ بی منه‌تیش مه‌به‌ لێ یان!
به‌ فیز و خو به‌زل زانی له‌گه‌ل خه‌ڵك هه‌ڵس و كه‌وت مه‌كه‌!
له‌ ڕێ‌ ی روشتندا له‌ سه‌ر خو به‌!
به‌ سه‌ر خه‌ڵكی هاوار مه‌كه‌,له‌ سه‌ر خۆ قسه‌ بكه‌!
له‌ رێی ی ناوه‌كان و سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌ باشی بناسه‌!
به‌و شیوه‌یه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ئاموژگاری ده‌كه‌یت,پێشتر خوت عه‌مه‌لی پێ ی بكه‌!
قسه‌ ئه‌وه‌نده‌ بكه‌ كه‌ پیویسته‌!

حه‌قی خه‌ڵكی به‌ باشی بده‌وه‌!
نهێنیت لای خۆت بپارێزه‌!
له كاتی ته‌نگانه‌ هاوڕێكه‌ت تاقی بكه ره وه

به‌ سود و زیان هاوریكه‌ت تاقی بكه‌!
له‌گه‌ل نه‌زان و نه‌فام هه‌لس و كه‌وت مه‌كه‌!
له‌گه‌ل زانایان و روشنبیران هاوری به‌!
له‌ به‌ ده‌ست هێنانی ئیشی باش خێرابه‌!
سیقه‌ مه‌خه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كه‌م فكر و زه‌عیفن!
له‌گه‌ل ئیمانداری عادل هه‌رده‌م قسه‌ بكه‌!
قسه‌ییك بكه‌ كه‌ گونجاو بێت و به‌ڵگه‌شت پێ‌ بێت!
رۆژانی گه‌نجی به‌ ده‌وله‌مه‌ندی بزانه‌!
هه‌م پیاوی دنیا و هه‌م پیاوی رۆژی دوایی به‌!
رێزی دوستان و براده‌ران بگره‌!
27-له‌گه‌ل دوست و دوژمن خۆش ره‌فتار به‌!
بوونی دایك و باوكت به‌ ده‌وله‌مه‌ ندی بزانه‌!
ماموستا و ئوستادی خوت به‌ دایك و باوكی خوت بزانه‌!
كه‌متر له‌وه‌ی كه‌ هه‌ته‌ خه‌رجی بكه‌!
له‌ هه‌موو كاروبارێكدا مامناوه‌ند به‌!
لێ بورده‌یی و پیاوه‌تی بكه‌ به‌ پیشه‌ی خوت!
چه‌ند ده‌توانی له‌گه‌ل میوان به‌ به‌زه‌یی به‌!
له‌ مه‌جلیس و راڕه‌وه‌كان چاوت له‌ گوناه‌ بپارێزه‌!
هیچ كاتێ پاك و خاوێنی له‌ بیر مه‌كه‌!
هیچ كاتێك ته‌ركی خزم و كه‌س و كارت مه‌كه‌!
 منداله‌كانت له‌سه‌ر زانست و دینداری په‌روه‌رده‌ بكه‌!
فیرَی ئه‌سپ سواری و تیر هاویشتن ببه‌!
له‌ هه‌ر ئیشیكدا ده‌ست و پێ‌ ی راست پَیش بخه‌!
له‌گه‌ل هه‌ر كه‌سیكدا قسه‌ ده‌كه‌ی به‌ پی توانای ئه‌و قسه‌ بكه‌!
له‌ كاتی قسه‌ كردن هیمن و له‌ سه‌ر خو به‌!
به‌ كه‌م (وتن ,خواردن,خه‌وتن)خۆ رابینه‌!
ئه‌وه‌ی بو خۆت پیت ناخوشه‌ بۆ خه‌ڵكیش پیت ناخۆش بیت!
هه‌ر ئیشیك ده‌یكه‌ی به‌ زانای و شاره‌زای بیكه‌!
شتێ‌ نایزانی مه‌یكه‌!
له‌گه‌ل لاواز و مندالان نهێنی خوت باس مه‌كه‌!
چاوت له‌ڕێ‌ ی یارمه‌تی كه‌س نه‌بیت!
له‌ خراپه‌كاران چاوه‌ڕێ‌ ی پیاوه‌تی و باشه‌ مه‌به‌!
هیچ شتیك له‌ پیش بیرلێ‌ ی كردنه‌وه‌ مه‌كه‌!
ئیشیك هی خوت نیه‌ به‌ هی خوتی مه‌زانه‌!
ئیشی ئه‌مڕوً مه‌خه‌ سبه‌ی!
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تر له‌ خۆت گالًته‌ و گه‌پ مه‌كه‌!
له‌گه‌لً پیاوی گه‌وره‌ زۆر بلًَی ی مه‌به‌!
ئیشی مه‌كه‌ كه‌ نه‌فامان به‌رامبه‌ر به‌ تۆ بی ئه‌ده‌بی بنوێنن!
بی نه‌وایان له‌ ماڵی خوت بێ‌ به‌ش مه‌كه‌!
ناكۆكی و دوژمنایه‌تی دوباره‌ زیندوو مه‌كه‌وه‌!
ئیشی باشی خه‌ڵًكی به‌ هی خوت مه‌زانه‌!
ماڵ و دارای خۆت به‌ دۆست و دوژمن نیشان مه‌ده‌!
له‌گه‌ڵ خزم و دۆستان په‌یوه‌ندی مه‌پچڕینه‌!
هیچ كاتیك غه‌یبه‌تی باشان و خۆ پاریزان((ته‌قواداران)) مه‌كه‌!
خۆ په‌سند و لووت به‌رز مه‌به‌!
له‌ حزوری هه‌ستاوه‌كان دامه‌نیشه‌!

له‌پێش چاوی خه‌ڵكی ددان پاك مه‌كه‌وه‌!
به‌ ده‌نگی به‌رز ئاوی ده‌م و لووتت پاك مه‌كه‌وه‌!
له‌ كاتی باوێشكدان ده‌ست به‌ ده‌مته‌وه‌ بگره‌!
ماندوو بوونی خۆت له‌به‌ر چاوی خه‌لكی ئاشكرا مه‌كه‌!
له‌ مه‌جلیسدا په‌نجه‌ مه‌كه‌ به‌ لووتدا!-
ووته‌ی گرنگ و جێ‌ بایه‌خ له‌گه‌ل ووته‌ی گالته‌ جاری تیكه‌ل مه‌كه‌!
هیچ كه‌سیك له‌ پێش چاوی خه‌لكی رسوا مه‌كه‌!
به‌ چاو وبرو قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌كه‌!
ووته‌ی وتراو دووپات مه‌كه‌وه‌!
كه‌م گاڵته‌ و گه‌پ بكه‌!-
زۆر وه‌سفی خۆت و خزم و كه‌س و كارت مه‌كه‌!
له‌ خۆچواندن به‌ جل و به‌رگی ئافرتان خۆ بپاریزه‌!
دوای داوا ناڕه‌واكانی ژن و مندالت مه‌كه‌وه‌!
رێزی هه‌ركه‌س به‌ ئه‌ندازه‌ی خۆی رابگره‌!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

 

فه‌رمووده‌ی (النووي)‎‎‎‎

محمد  صلى الله عليه وسلم

فه‌رمووده‌ی یه که م_    خَيركُم مَن تَعَلَّمَ القُرآنَ وَعَلَّمهُ
باشترینتان ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ قورئان فێر ده‌بێ و که‌سانی تریش فێر ده‌کات.
(رواه البخاري و الترمذي و أبو داود).

فه‌رمووده‌ی دووه م_ إِتَّقِ الله حَيثُما كُنتَ وَأَتبِعِ السَّيئَةَ الحَسَنَةَ تَمحُها وَخَالِقِ النْاسَ بِخُلُقٍ حَسَن.
له‌ هه‌ر کات و حاڵه‌تدا بووی، له‌ خوا بترسه‌ و پارێزگار به‌، به‌شوێن هه‌ڵه‌ و تاواندا چاکه‌ بکه‌ تا بیسڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا به‌ ڕه‌وشتی جوان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌.
(رواه أحمد والنسائي والحاكم والبيهقي).

فه‌رمووده‌ی سێ یه م_ وَالَّذي نَفْسي بِيَدهِ لاَ يُؤمِنُ أحَدُكُمْ حَتَّى أكُونَ أحَبَّ إلَيْهِ مِنْ نَفْسِهِ وَاهْلِهِ وَمَالِهِ والنَّاسِ أَجْمَعِينْ
سوێند به‌و که‌سه‌ی که‌ گیانی منی به‌ ده‌سته‌، هیچ که‌س له‌ ئێوه‌ ئیمانی نییه‌ تاکوو من له‌ خۆی و که‌سوکاری و هه‌موو خه‌ڵکی خۆشه‌ویستتر نه‌بم له‌ لای.
(رواه البخاري)

فه‌رمووده‌ی چواره م  _المُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ المُسْلِمونَ مِنْ لِسانِهِ وَيَدِهِ
موسڵمان ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ موسڵمانان له‌ زمانی و ده‌ستی بێوه‌ی بن.
(رواه مسلم و أبو داود)

فه‌رمووده‌ی پێنچه م_دَعْوَةُ المرِء المُسْلِمِ لأِخِيهِ بِظَهْرِ الغَيْبِ مُسْتِجابَةٌ
مُسْتِجابَةٌدوعای مرۆڤی موسڵمان بۆ برای موسڵمان له‌پاشمله، لای خوا قبووڵه‌.
(رواه مسلم و أبو داود)

فه‌رمووده‌ی شه شه م_ لَيسَ المُؤمِنُ بالطَّعّاَنِ ولاَ الّلعانِ وَلاَ الفاحِشِ وَلا البَذيء
بڕوادار تانه‌ و ته‌شه‌ر لێده‌ر و له‌عنه‌ت و نه‌فرینکه‌ر و جوێنده‌ر و ده‌مپیس نییه.
(رواه البخاري و الترمذي)

فه‌رمووده‌ی حه وته م_ مَنْ كَانَ يُؤمِنُ بِاللهِ واليَوْمِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ، وَ مَن كانَ يُؤمِنُ بِاللهِ واليَوْمِ الآخِرِ فَلْيَصِلْ رِحِمَه... وَمَنْ كَانَ يُؤمِنُ بِاللهِ واليَوْمِ الآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْراً أَو لِيَصْمُتَ
هه‌رکه‌س بڕوای به‌ خوا و پاشه‌ڕۆژ هه‌یه‌ با ڕێزی میوانی بگرێت وه‌ هه‌رکه‌س بڕوای به‌ خوا و پاشه‌ڕۆژ هه‌یه‌ با سیله‌ی ڕه‌حم به‌جێ بێنێت و ئاموشۆی خزم و نزیکانی بکات. وه‌ هه‌رکه‌س بڕوای به‌ خوا و پاشه‌ڕۆژ هه‌یه‌ با قسه‌ی چاک بکات یا بێده‌نگ بێت. (متفق عليه)
فه‌رمووده‌ی هه شته م_لا يَدْخُلُ الجَنَّةَ قَتّاتٌ
ئه‌و که‌سه‌ی که‌ گوێ بۆ قسه‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵده‌خا و قسه‌چنی ده‌کات ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه. (متفق عليه)
فه‌رمووده‌ی نۆیه م_ لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَرحَم صَغيرَنَا وَيُوَقِّرَ كَبيرَنَا
له‌ ئێمه‌ نییه‌ که‌سێک بۆ بچووکمان سۆز نه‌نوێنێ و ڕێزی گه‌وره‌مان نه‌گرێ.
(رواه أبو داود بسند صحيح)  

 صدق رسول الله

 

 

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نووسینی: hakm abo ڕێکه‌وتی 21:53 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (1) | تێبینی تۆ ؟
---------------------------------------------------------------------------
1970/1/1
هه‌ڵه‌ی کوردبڵاگه‌ر له‌ چه‌ن ڕۆژی ڕابردوو
به‌ڕێزم، بۆ کێشه‌کانی ئه‌م دوایینه‌ی کوردبڵاگه‌ر داوای لێبردنت لێده‌خوازم. وه‌ک ده‌بینیت هه‌مۆشتێک ئاساییه‌ من برده‌وام ده‌بم بۆ چاک سازی و به‌رز کردنوه‌ی کوردبڵاگه‌ر هیوادارم له‌ م رۆژانه‌ی داهاتوو دا چه‌ن هه‌واڵێکی خۆشت بۆ بنێرم. له‌گه‌ڵ ڕێزم سه‌لاح

نووسینی: hakm abo ڕێکه‌وتی 03:00 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
---------------------------------------------------------------------------



This Template is Designed By : HeMn design

مێنۆی سه‌ره‌کی

سه‌ره‌تا
ئه‌رشیڤ
په‌یوه‌ندی
دراوسێکان
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان


نووسه‌ران

hemn94


چینه‌کان



    ئه‌رشیڤ

    ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕ


    به‌سته‌ر

    دۆستان:

      به‌سته‌ری تر:


      دوایین بابه‌ته‌کان

      زیاتر